هاوپه‌یمانیی نه‌سر: ده‌بێ بودجه‌ی عێراق به شێوه‌ی یه‌کسان له هه‌موو پارێزگاکاندا دابه‌ش بکرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نه‌سر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌رخاندانی پشکی 14 له‌سه‌د له بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق به هه‌رێمی کوردستان به کارێک بۆ ڕازی کردنی کورده‌کان وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ندا شاکر به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: پشکی 14 له‌سه‌دی دیاریکراو له ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق به ئامانجی ڕازی کردنی کورده‌کان ئه‌نجام دراوه و بابه‌تی ئاماری حه‌شیمه‌ت له‌م بهشهبودجهدا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه هه‌ر بۆیه ده‌بێ بودجه‌ی گشتیی عێراق به شێوه‌ی یه‌کسان له نێوان تێکڕای پارێزگاکانی عێراقدا دابه‌ش بکرێت.
ناوبراو گوتیشی: ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک و وڵات له دابه‌شکردنی بودجه‌دا له‌به‌رچاو بگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران