به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى داعشه‌وه 15 گوندی کوردنشینی که‌رکووک چۆڵ کراون
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووسف محه‌مه‌د ئه‌نجومه‌نی گوندی ته‌ق ته‌قه ده‌ڵێت: چه‌ند جارێک به شه‌وانه چه‌کدارانی ده‌مامکدار ڕۆیشتوونه‌ته ناو گونده‌که‌یانه‌وه و داوای مانه‌وه و دابین کردنی خواردن و پێداویستییه‌کانیان کردوووه، ئه‌گه‌ر بۆیان دابین نه‌که‌ن ئه‌وا ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیشیان له گوندنشینه‌کان کردوووه بۆیه له ئێستادا ماڵه‌کانیان جێهێشتوووه.
به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی که ئێستا ئاواره بوون ئه‌و چه‌کدارانه‌ی به شه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن به ڕۆژ له ڕیزی هێزه ئه‌منییه‌کانن و به شه‌وانیش وه‌ک چه‌کداری داعش خۆیان ده‌ناسێنن.
قاسم محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی قه‌زای دووبز ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی داوای داڵده‌دانیان له گوندنشینه‌کان کردوووه چه‌کداری داعشن و فشاره‌کان زیاتر له‌سه‌ر گوندنشینه کورده‌کانه تا گونده‌کانیان چۆڵ بکه‌ن.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه چه‌کدارانی نه‌ناسراو هه‌ڕه‌شه له گوندنشینه‌کانی باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک بکه‌ن، به‌ڵکوو مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو شه‌ش چه‌کدار له دره‌نگانێکی شه‌ودا هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر گوندی ته‌قه‌ته‌ق له باشووری ڕۆژئاوای قه‌زای دووبز و دوای کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک له دانیشتووانی گونده‌که دوو هاووڵاتییان ڕفاند که دواتر یه‌کێکیان به کوژراوی دۆزرایه‌وه و ئه‌وی دیکه‌ش بێسه‌روشوێن بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران