خبر 2019-01-07 04:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندان لە بەسرە دەست پێدەکاتەوە/داوا دەکەن خۆپیشاندەرە کوژراوەکان مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی دیکە خۆپیشاندان لە پارێزگای بەسرە دەستپێدەکاتەوە و خۆپیشاندەرانیش داوا دەکەن خۆپیشاندەرە کوژراوەکان مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.

کوردپرێس:

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 6-1-2019، دەیان کەس لە فلکەی بەحری لە نزیک باڵەخانەی حکوومەتی خۆجێی لە ناوەڕاستی بەسرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

خۆپیشاندەران داوایان کرد ناوی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان لە دەزگای شەهید تۆمار بکرێت و مووچە و خانووی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاریان دابین بکرێت و لێپرسینەوەش لەگەڵ بەرپرسانی کەمتەرخەم بکرێت.

هەروەها خۆپیشاندەران داوایان کرد، ژمارەی کارمەندە بیانییەکان لە کێڵگەکانی نەوت لە خوارووی عێراق کەم بکرێنەوە و کەسانی بێکار بخرێنە سەرکار و کارگەی شیکردنەوەی ئاو دابمەزرێت.

*لە ڕووداو وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.