عێراق ژماره‌ی داعشه بیانییه سزادراوه‌کان ئاشکرا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار بایراقدار وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق به فرانس پرێسی گوتوووه: له کۆتاییی ساڵی 2017 عێراق سه‌رکه‌وتنی به سه‌ر داعشدا ڕاگه‌یاند و له ساڵی 2014ه‌وه نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه ده‌ستگیر کراون.
عه‌بدولستار بایراقدار ئاشکرای کردوووه: "466 ژن، 42 پیاو و 108 که‌سی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ڕووبه‌ڕووی دادگا کراونه‌ته‌وه و سزا دراون و زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له عێراق به تۆمه‌تی داعشبوونیان ده‌ستگیر کراون خه‌ڵکی وڵاتانی تورکیا و ڕووسیان."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حکوومه‌تی عێراق ئاشکرای نه‌کردوووه که سزای ئه‌و که‌سانه چی بوووه.
شایانی باسه که له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ سه‌رچاوه‌یێکی عێراقی له دادگای باڵای عێراق ئاشکرای کردبوو که 300 داعش سزای له‌سێداره‌دان و 300 دیکه‌ش سزای زیندانی هه‌تاییان به سه‌ردا سه‌پاوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران