خبر 2018-12-19 05:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عادل عەبدولمەهدی: لە دانیشتنی داهاتوودا کابینەی حکوومەت تەواو دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا متمانە بەسەرجەم کاندیدی ئەو وەزارەتانە دەدرێت کە تا ئیستا متمانەیان پێنەدراوە.

کوردپرێس:

عادل عەبدولمەهدی، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو متمانە بەسەرجەم کاندیدی ئەو وەزارەتانە دەدرێت کە تا ئیستا متمانەیان پێنەدراوە و دەشڵێت" ئەگەر لایەنەکان سەرپشکی بکەن ئامادەیە ناوی کاندیدی وەزارەتەکان بگۆڕێت و ناوی نوێ پێشکەشبکات".

لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەمەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، متمانە بە هەریەک له‌ وه‌زیرانى خوێندنى باڵا، پلاندانان و ڕۆشنبیرى درا، هەریەکە لە وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەران و پەروەردە دەنگی پێویستیان نەهێنا، هاوکات کاندیدانی هەریەک لە وەزیری داد و بەرگری و ناوخۆ نەخرانەوە دەنگدانەوە دانیشتنەکەش بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دوا خرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.