خبر 2018-12-18 14:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی عێراق سێ وەزیری دیکەی پەسند کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق سێ وەزیری دیکەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی پەسند کرد و دووی بەربژێریشی رەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، پێنج بەربژێر خرانە دەنگدانەوە، سێ بەربژێر پەسند کران و دوو بەربژێر رەت کرانەوە، بەو پێیەش ئێستا تەنیا پێنج وەزارەتی حکوومەتی نوێی عێراق بەبێ وەزیرن.

هەریەک لە قوسەی سوهێل بۆ وەزیری خوێندنی باڵا، عەبدولئەمیر حەمدانی بۆ وەزیری رۆشنبیریی و نووری دلێمی بۆ وەزیری پلاندانان پەسند کراون. بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 20-12-2018 سوێندنی یاسایی بخۆن.

هەروەها هەریەک لە سەبا خەیرەدین تائی بەربژێر بۆ وەزیری پەروەردە و هەناء ئیمانوئێل گۆرگیس بۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران رەت کرانەوە. دەبێ لەماوەی 48 کاژێری دیکەدا دوو ناوی دیکە بۆ ئەو دوو پۆستە وەزارییە پێشکەش بکرێن.

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بەربژێری وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری و داد رێککەوتنی لەسەر نەکرا و نەخرانە دەنگدانەوە.

بەربژێرەکانی دیکە کە ئەمڕۆ بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان نەخرانە دەنگدانەوە بریتی بوون لە فالح فەیاز بۆ وەزیری ناوخۆ، فەیسەڵ جەربا بۆ وەزیری بەرگری و دادوەر دارا نوورەدین بۆ وەزیری داد.

سەرچاوە: رووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.