له کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق؛
شا سه‌لمان: هیوادارین به زوویی عێراق له پێگه به‌هێزه‌كه‌یدا ببینینه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ پاشای سعوودیه کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پاشای سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که وڵاته‌كه‌ی هیواداره عێراق له پێگه به‌هێزه‌كه‌ی پێشوویدا ببینێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له میانی سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ سعوودیه، حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعوودیه كۆ بوووه‌وه و شا سه‌لمانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندوووه که هیواداره عێراق پێگه كاریگه‌ره‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌كه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
شا سه‌لمان پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپات كردوووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای كردوووه سعوودیه ڕۆڵی خۆی وه‌ک وڵاتێكی دراوسێ له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی عێراق ببینێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران