وته‌بێژی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق:
ته‌واوبوونی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی له به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مان دانه‌نراوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت که له به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌ماندا بابه‌تی ته‌واوبوونی کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دانه‌نراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌لمان به هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاندوووه: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی کانوونی یه‌که‌می 2018ی په‌رله‌مان بۆ ناساندنی وه‌زیرانی پاشماوه‌ی کابینه‌که‌ی ئاماده نه‌بێت هه‌ر بۆیه له به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌ماندا بابه‌تی ته‌واوبوونی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی ناخرێته به‌ر باس.
ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی داوا بکات ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یه کۆبوونه‌وه‌یێکی دیکه به مه‌به‌ستی پێدانی ده‌نگی متمانه به 8 وه‌زیری دیکه‌ی کابینه‌که‌ی به‌ڕێوه ببات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران