جه‌خت له‌سه‌ر نه‌کشانه‌وه‌ی فه‌یاز له پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌کرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی "عه‌تا" به سه‌رکردایه‌تیی فالح فه‌یاز جه‌خت له‌سه‌ر نه‌کشانه‌وه‌ی فه‌یاز له خۆکاندید کردنی بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر فوئادی له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: فالح فه‌یاز هه‌رگیز له خۆکاندیدبوونی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پاشگه‌ز نابێته‌وه و په‌رله‌مانتارانیش به‌پێی ده‌ستوور ئازادن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن.
شایانی باسه؛ هێشتاکه ژماره‌یێک له حیزبه سیاسییه‌کان دژ به وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌لایه‌ن فالح فه‌یاز و وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌لایه‌ن فه‌یسه‌ل جه‌ربا له کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران