مه‌رجه‌عێكی ئایینی هۆشداری دابه‌ش بوونی عێراق ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د مه‌هدی خالسی مه‌رجه‌عی ئایینی له عێراق له وتاری ڕۆژی هه‌ینی 7ی کانوونی یه‌که‌می 2018دا ڕای‌گه‌یاندوووه که چینی سیاسییه‌كانی ئێستای وڵات به ناكۆكییه‌كانیان ڕێگه بۆ دابه‌شبوونی وڵات خۆش ده‌كه‌ن و به توندیش ڕه‌خنه‌ی لێگرتن له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه كه به‌هۆی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یانه.
خالسی وتیشی: "دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له به‌سره به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی پشوو لای شه‌قامی عێراقی."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوووه: ده‌بێت پێداویستی عێراقییه‌كان بخرێته یه‌كه‌می كاره‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و پڕۆسه سیاسییه سه‌پێنراوه‌ی ئێستا له عێراق هه‌یه.
خالسی ده‌شڵێت: "پڕۆسه‌ی سیاسیی ئێستا كه‌شوهه‌وای دابه‌ش كردنی عێراق له‌بار ده‌كات و ده‌یكاته چه‌ند وڵاتێكی بچووک و ئه‌وه‌ش ئامانجی جووله‌كه‌یه."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران