هێزه‌كانى كه‌نه‌دا له عێراق ده‌مێننه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای كه‌نه‌دا ڕایده‌گه‌یێنێت که به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی داعش پێویسته هێزه‌كانیان له عێراق بمێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ جۆنتان ڤانز فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای كه‌نه‌دا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق له دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش ڕایگه‌یاند: پێویسته هێزه‌كانیان له عێراق بمێننه‌وه و له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام بن چوونكه هێشتا مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق ماوه و كۆتایی نه‌هاتوووه.
ئه‌و ژێنڕاڵهی كه‌نه‌دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه كه ئه‌و كێشه سیاسی و ئابوورییانه‌ی له ساڵی 2014 بوونه هۆی به‌هێزبوونی داعش له عێراق هێشتا ماون و كۆتاییان نه‌هاتوووه.
شایانی باسه؛ كه‌نه‌دا له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه زیاتر له 200 ڕاوێژكاری سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق جێگیر کردوووە به مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران