وەزیری دەرەوەی وڵات:
ئێران تیرۆریستان و خاوەنەکانیان سزا دەدات
بەشی ئێران/کوردی- وەزیری دەرەوەی وڵات بۆ تیرۆریستان نووسی: ئێران تۆڵە لە تیرۆریستان دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە ڕووداوی تیرۆریستیی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چابەهار و لە ئەکاونتی توویتەری خۆیدا نووسی: تیرۆریستانی پشتیوانی کراو لە لایەن بیانییەکانەوە خەڵکی بێ تاوانی چابەهاریان شەهید و بریندار کرد. پێشتریش وتوومانە ئەو چەشنە تاوانگەلە بێ وەڵام نابن.
ناوبراو لە درێژەدا دەنووسێت وشەکانی من لەیادتان بمێنێتەوە: " ئێران تۆڵە لە تیرۆریستان و خاوەنەکانیان دەکاتەوە ".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران