ئایەتوڵڵا سیستانی هۆشداری له‌بارەی ململانێ سیاسییه‌كان دەدات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یان كۆبیچ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق دوای كۆبوونهوهیێكی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشھاته‌كانی عێراق تاوتوێ كراوه و ئایەتوڵڵا سیستانی جه‌ختی له گرنگیی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كردوه‌ته‌وه له پێناو پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به عێراقییه‌كان و داواشی كردووه وڵاتان ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌رنه‌ده‌ن و رێز له سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه بگرن.
ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پێویسته عێراق سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیری بێت نه‌ک گۆره‌پانی ململانێ ھه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌ھۆی كۆتاییھاتنی ئه‌ركه‌كانی، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق به‌جیا سه‌ردانی عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌درو عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی كرد و پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق تاوتوێ كرا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران