بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلار لەو گەشتیارە عێراقییانە قەدەغە دەکات کە سەردانی ئێران دەکەن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بانکی ناوه‌ندیی عێراق بانکه‌کانی دیکه‌ی عێراق و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی له‌وه ئاگادار کرده‌وه که دۆلار نه‌فرۆشن به‌و که‌سانه‌ی به نیازی گه‌شتی ئێرانن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 28ی تشرینی دووهه‌می 2018 بانکی ناوه‌ندیی عێراق به نووسراوێک ته‌واوی بانکه حکومی و ئه‌ھلییه‌کانی عێراق و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی له‌وه ئاگادار کردۆته‌وه که دۆلار نه‌فرۆشن به ھیچ که‌سێک به نیازی گه‌شتی ئێران بێت.
بانکی ناوه‌ندی له نووسراوه‌که‌یدا ھۆکاری ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ بڕیارێکی ژووری بازرگانیی ئێران گه‌ڕاندۆته‌وه به‌وه‌ی ئێران مامه‌ڵه کردنی به دۆلار له‌گه‌ڵ عێراق ھه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و چیتر مامه‌ڵه بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق به دۆلار ئه‌نجام نادات و
پێده‌چێت به‌شێکی ئه‌م بڕیاره‌ی بانکی ناوه‌ندیی عێراق په‌یوه‌ندیدار بێت به فشاره‌کانی ئه‌مریکا که ڕێگه نادات ئێران به ئاسانی ده‌ستی به دۆلار بگات.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران