چەندین حەشارگەی چەكدارانی داعش لە كەركووک دۆزرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجام درا، چەندین حەشارگەی چەكدارانی داعش لە كەركووک دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆپەراسیۆنەكە لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دەستی پێكردووە و بڕیارە بەردەوامیشی هەبێت، كە لە ئەنجامدا ، 20 حەشارگە دۆزراوەتەوە، كە پێشتر چەكدارانی داعش بەكاریان هێناوە.
لەو بارەوە عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی سوپای عێراق رایگەیاند لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێكی تایبەتی هێزە عێراقییەكان 20 حەشارگەی داعش لەناوچەی وادی شاعی لە باشووری ڕۆژاوای داقوق باشووری كەركووک دۆزراوەتەوە.
عەمید یەحیا راشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامی دەبێت، ئەوەش لە پێناوی كەم كردنەوەی جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش.
ئەمە لە كاتێكدایە چەكدارانی داعش ماوەیێكە لە ناوچەكانی باشووری كەركووک دەستیان بە جموجوڵ كردووە و جموجوڵەكانیشان بەردەوامە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران