ژماره‌ی کاندیده‌کانی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ 8 که‌س زیاد ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی حیزبی به‌یارق ئهلخیر له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ژماره‌ی کاندیده‌کانی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ 8 که‌س زیاد ده‌کرێت و گفتوگۆی نێوان حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه به‌رده‌وامه بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ناساندنی یه‌ک کاندید پێش له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د خالیدی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه هێشتا له‌سه‌ر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبه‌ش بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕێکنه‌که‌وتوون و گوتیشی: ژماره‌ی کاندیده‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ 8 که‌س زیادی کردوووه و گفتوگۆی نێوان حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه که ناکۆکیی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پۆسته‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری که به ئه‌هلی سوننه ته‌رخان دراوه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ که پشکی شیعه‌کانه ته‌واو نه‌بوونی کابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی به‌دواوه بوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران