خبر 2018-11-21 09:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاوێژکاری سەرکۆماری ئێران: دەستەی هاوبەشی نێوان دەوڵەت و پەرلەمان و شۆرای نیگابان لەباری CFT پێکهێنراوە

بەشی ئێران/ کوردی- ڕاوێژکارێکی سەرکۆماری ئێران دەڵێت دەستەیێکی ڕاوێژکاری هاوبەش لە نێوان دەوڵەت و پەرلەمان و شۆرای نیگابان لەباری خوێندنەوە و دیراسەکردنی پڕۆژەی قبووڵکردنی CFT لەلایەن ئێرانەوە پێکهێنراوە.

کوردپرێس:

لەعیا جونەیدی لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند دەستەی هاوبەشی ڕاوێژکار لە نێوان دەوڵەت و پەرلەمان و شۆرای نیگابان لەبارەی CFT پێکهێنراوە و پرسی قبووڵکردنی یاسانامەکە لەلایەن ئەو دەستە هاوبەشەوە خوێندنەوەی وردی بۆ دەکرێت.

جونەیدی زیادی کرد: لەبەر ئەوەی هەموو ئەندامانی ئەو دەستەیە تەکلیفیان لێکراوە کە زانیاریی ورد نەدرکێنن ناتوانم بەوردی باسی بابەتەکە بکەم بەڵام ئەوەندەی هەیە CFT و ئەندام­بوونی ئێران لەو پڕۆژەیە کە 190 وڵاتی ئەندامی هەیە لە دەستە هاوبەشەکەدا خوێندنەوەی وردی بۆ دەکرێت و دواتر زانیاریی وردتر لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکرێت.

ناوبراو گوتیشی بەرژەوەندی و قازانجەکانی ئێران لە ئەندامبوونی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن دەستە هاوبەشەکەوە دیراسە دەکرێت. دیارە هەر کات وڵاتێک بیهەوێت لەو پڕۆژەیە بکشێتەوە ئەوا دەتوانێت بە نامەیێک کشانەوەی خۆی ڕابگەیێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.