به‌م زوووانه وه‌فدێکی کورد ئه‌چێته به‌غدا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له سه‌ردانی به‌مزوووانه‌ی وه‌فدێکی کورد بۆ به‌غدا ده‌کات به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گشتیی 2019ی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری داراییی عێراق سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019 و پشکی هه‌رێمی کوردستان له بودجه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که په‌رله‌مانتارانی کورد درێژه به گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و گۆڕینی ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه.
ماجد شه‌نگالی ڕاشی‌گه‌یاند: حیزبه کوردستانییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئیستیحقاقی خۆیان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "العهدنیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران