بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دابینکاری کۆمەڵایەتی لە ڕووداێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا
بەشی ئێران/کوردی- بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دابینکاری کۆمەڵایەتی ئێران و جێگرەکەی لە ڕووداێکی هات و چۆدا گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆتۆمبیلی هەڵگری سەید تەقی نووربەخش بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دابینکاریی کۆمەڵایەتی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ تووشی ڕووداو بوو کە لە ئاکامیدا سێ کەس بریندار بوون و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەم ڕووداوەدا سەید تەقی نووربەخش بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی ئێران و جێگرەکەی عەبدورەحمان تاجەدین گیانیان لە دەست داوە.
ڕووداوەکە لە پارێزگەی گوڵستان و لە ناوچەی شەست کلا، ڕووی داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران