سه‌رکرده‌یێکی داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر كرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باس له ده‌ستگیر کردنی سه‌رکرده‌یێکی داعش له سنووری پارێزگای که‌رکووک ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕوونی کردۆته‌وه که له میانی چاودێرییێكی مه‌یدانیدا، مه‌فره‌زه‌كانی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانییان سهركردهیێكی داواكراوی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن كه به (ئه‌بوو عه‌ممار) ناسراوه و له دیوانی (بانگه‌واز و فێربوون)ی ویلایه‌تی كه‌ركووكی سه‌ر به داعش كاری كردوووه.
لیوا سه‌عد مه‌عن وتووشیه‌تی: "پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی داواكراوه‌كه له ڕێی سه‌رچاوه‌ی نهێنییه‌وه بوووه كه بازگه‌ی كاتی له ناحیه‌ی له‌یلانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووک بۆ دانراوه و ده‌ربازی نه‌بوووه".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران