لە بەغداد باندێکی بازرگانیکردن بە پارچەکانی جەستەی مرۆڤ دەستگیر کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغداد لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند باندێکی بازرگانی کردنی بە پارچەی جەستەی مرۆڤی دەستگیر کردووە کە لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق خەڵکیان ڕفاندووە و دواتر پارچەکانیان فرۆشتوون.
کوردپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغداد لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: پشتبەستوو بە زانیاریی ھەواڵگری، ھێزەکانیان دوو کەسیان لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغداد دەستگیر کردووە، ھاوڵاتییێکی ڕفێنراوی خەڵکی دیالەیان پێبووە و ویستوویانە بیگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەو دوو کەسە سەر بە باندێکن لە زۆرێک لە شارەکانی عێراق ھاووڵاتییانیان رفاندووە، کوشتوونیانن و دواتر بازرگانییان بە پارچەکانی جەستەیانەوە کردووە.
لە ئێستاشدا گەڕان بەدوای ئەندامانی دیکەی باندەکە بەردەوامە، وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس ئاماژەی پێکردووە.
*سەرچاوە: میدیا عێراقییەکان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران