خبر 2018-11-10 12:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
جەبار یاوەر:

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دژ بە هەلقۆستنەوەی گرووپەکان لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێرانن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزراەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ گەورەکونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەختی لەسەر بەرپرسیارێتیی بەرپرسانی هەرێم کرد لەبارەی پاراستنی ئەمنیەتی سنوورە هاوبەشەکانی نێوانن لەگەڵ ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسووڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر هەواڵی دیداری نێوان مورتەزا عبادی کونسووڵی ئێران و جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵەکە، جێگری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیداری لەگەڵ کونسوڵی ئێراندا لە هەولێر وێڕای ڕێزگرتن لە پشتگیرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی داعش زیادی کرد: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دژ بە هەلقۆستنەوەی گرووپەکان لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێرانن.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر داوای فەرمیی بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی ڕاوێژکاری سەربازی لەشەڕی داعشدا یارمەتیی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراقی دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.