ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی:
بودجه و جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور سه‌ره‌کیترین کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدایه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵێت: سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، حیساب نه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم وه‌ک هێزی فه‌رمی له عێراق و جێبه‌جێ نه‌کردنی یاسای نه‌وت و گاز و که‌م کردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌حسین نامێق به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی ڕاگه‌یاند که کورد داوای سه‌رژمێریی حه‌شیمه‌ت بۆ ته‌رخاندانی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات.
ناوبراو له‌وباره‌وه گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ته‌رخاندانی بودجه‌ی ساڵی 2019ی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ئاماری حه‌شیمه‌تی ساڵانی ڕابردوو کار ده‌کات که ئه‌و بابه‌ته قبووڵ ناکرێت و ده‌بێ به‌پێی ئاماری حه‌شیمه‌تی ئێستا له هه‌رێم کار بکرێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که کورد هێشتاکه به‌رده‌وامه له داواکارییه‌کانی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی خۆی و به‌شداری له پڕۆسه‌ی سیاسیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران