عادل عه‌بدولمه‌هدی: پشتیوانیی له مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌م
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌شدی شه‌عبی به پێكهاتهیێكی هه‌میشه‌یی نه‌ک كاتیی ناوبرد و به "سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی" له قه‌ڵه‌م دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له میانی سه‌ردانی بۆ دامه‌زراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆ بوویه‌وه و وتی: "حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركه‌وتنێكی مێژووییه بۆ عیراق و هێزی دایه سوپا، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه. ئه‌م پێكهاته‌یه، راستییێكی مه‌زنه كه ناتوانین له‌به‌رچاوی نه‌گرین و ئه‌ركمانه پشتیوانیی بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به مشتومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به كێشه‌ی مووچه‌ی چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه سه‌رچاوه‌ی دارایی جێگره‌وه ده‌دۆزنه‌وه.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران