سهرکردهییێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: ئاراسته‌کردنی بابه‌تی که‌وتنی مووسڵ کارێکی ئامانجدارانه دژ به نووری مالیکییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: له بارودۆخێکی ئێستادا ئاراسته کردنی بابه‌تی که‌وتنی مووسڵ کارێکی ئامانجدارانه دژ به نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد موتهلێبی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که بۆ دیراسه‌کردنی بابه‌تی که‌وتنی مووسڵ لیژنه‌یێکی په‌رله‌مانی پێکهاتوووه و ئه‌و لیژنه‌یه ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاراسته کردوووه هه‌ر بۆیه ئاراسته‌کردنی دووباره‌ی بابه‌تی که‌وتنی مووسڵ له بارودۆخی ئێستادا کارێکی ئامانجدارانه دژ به نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسایه که هاوکاته له‌گه‌ڵ گریمانه‌ی پێدانی پۆستی جێگری سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به ناوبراو.
ناوبراو گوتیشی: هه‌ندێک که‌س له که‌وتنی مووسڵ ده‌ستیان بوووه که ڕاده‌ستی ده‌زگای دادی عێراق کراون و ژماره‌یێک له ئه‌فسه‌رانی عێراقیش به شێوه‌ی غیابی حوکمی له‌سێداره‌یان بۆ ده‌رکراوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران