15 ئه‌فسه‌ری که‌رکووک به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر کران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی که‌رکووک به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵی ١٥ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی که‌رکووکی ده‌ستگیر کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی که‌رکووک فه‌رمانی گرتنی بۆ 15 ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كان له سنووری که‌رکووک ده‌رکردوووه.
ئه‌و ١٥ ئه‌فسه‌ره پله‌ى جیاوازیان هه‌یه و پێنج ئه‌فسه‌ریان کوردن و سه‌رجه‌میان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی که‌رکووک کار ده‌که‌ن و ئێستا له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیشیان له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران