مه‌کگۆرک پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی و حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕی داعش پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی و کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 بریت مه‌کگۆرک له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی پیرۆزبایی له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق کردوووه به سه‌رۆکایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی که شه‌وی چوارشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی یاسایی‌یان خوارد.
هه‌روه‌ها له توویته‌که‌دا نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پیرۆزبایی له سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت، لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری کاره‌با، فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و محه‌مه‌د حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه کردوووه.
هاوکات مه‌کگۆرک ئه‌م کاندیدانه‌ی به کاندیدی "ناوازه" وه‌سف کردوووه و هیواشی خواستوووه حکوومه‌تی نوێی عێراق بتوانێت قه‌یرانه‌کانی شه‌ڕی داعش تێپه‌ڕێنێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران