ئیمانۆیل ماکرۆن و عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه پێگه‌یشت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجام داوه و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكیش سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق له سه‌رده‌می كابینه‌ی نوێ دووپات كردوووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه كه پاریس جگه له هاوكاریی سه‌ربازی بۆ عێراق، پشتگیریی ته‌واوی به‌غدا له هه‌موو بواره‌كانی‌تریش ده‌كات.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ماكرۆن پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێ كردوووه و له‌و بواره‌ش هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی دووپات كردوووه‌ته‌وه و جه‌ختی کردوووه كه ئه‌وان پشتگیریی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران