له ماوه‌ی 72 سه‌عاتی داهاتوودا حكوومه‌تی نوێی عێراق راده‌گه‌یه‌نرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێكی سیاسیی عێراقی ئاشكرای كرد كه پێده‌چێت له ماوه‌ی (72) سه‌عاتی داهاتوودا پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رابگه‌یێنرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی سیاسیی عێراقی به ماڵپه‌ڕی (روسیا الیوم)ی ڕاگه‌یاند: له پێكهاته‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا ژماره‌یێكی كه‌م له وه‌زیرانی كابینه‌ی پێشووی تێدایه و به‌شێكی زۆری وه‌زیره‌كان له‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوودا نه‌بوون.
ناوبراو وتیشی: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌ر له كۆتاییی ئه‌م هه‌فته‌یه پێكهاته‌ی حكوومه‌ته نوێیه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و جۆرێک له كه‌مكردنه‌وه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه كۆمه‌ڵێک وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌دا یهكدهخرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران