ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی به‌سره راگه‌یه‌ندرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سره كه به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق پێكهێنرابوو، ئه‌نجامه‌كانیان ئاشكرا كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی به‌سره ڕاگه‌یێندرا و دهركهوتوووه: "به‌شێک له هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی په‌یوه‌ست بوونیان به حزبه‌وه به ئه‌ركی خۆیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان هه‌ڵنه‌ساون."
راپۆرته‌كه ته‌قه‌کردن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: "ته‌قه‌كردن له هاووڵاتییان له‌لایه‌ن كه‌سانی تێكده‌ره‌وه ئه‌نجام دراوه."
ئه‌وه‌ش هاتوووه که "لاوازی هه‌واڵگری بهشێكیتر بوووه له هۆكاره‌كانی دروست بوونی ئه‌و ئاڵۆزیه."
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران