ئه‌حمه‌د مه‌حجووب: شاندێكی باڵای سووریا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند که شاندێكی باڵای سوریا له ماوه‌یێكی نزیكدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به كه‌ناڵی ڕووسیاتوودهی راگه‌یاندوووه که له‌و باوه‌ڕه‌دان كه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و عێراق سوودیان بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌بێت و له ماوه‌یێكی نزیكدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که هه‌نگاوی یه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یێكی سنووری ده‌بێت و دواتر كردنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ده‌روازه‌كه‌ی دیكه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تاوتوێ ده‌كرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران