نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانیی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه:
ئێران زیاتر له وڵاتانی بیانی و عه‌ره‌بی له ڕووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه یارمه‌تی به عێراق داوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانیی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: ئێران له ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه یارمه‌تییێکی زۆری به عێراق داوه و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ده‌وڵه‌تی عێراق له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی جینایه‌تکاری داعش ڕۆڵێکی به‌رچاوی له سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حمان لوهیزی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: ئێران زیاتر له وڵاتانی بیانی و عه‌ره‌بی له ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه یارمه‌تی به عێراق داوه و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ئێران به ده‌وڵه‌تی عێراق له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ڕۆڵێکی به‌رچاوی له سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بوووه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ته‌عامولی سیاسیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و یارمه‌تییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته به عێراق له‌گه‌ڵ یارمه‌تییه‌کانی دیکه‌ی وڵاتان به‌راورد ناکرێت و تاران ڕۆڵێکی کارا و گرینگی له ئازادکردنه‌وه‌ی عێراق له بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستیی داعش بینیوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران