وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق كۆتایی هات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی تشرینی یه‌که‌می 2018 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بڵاوی كرده‌وه که ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق داخرا و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه خۆیان كاندید كردوووه بۆ پۆسته‌كان ده‌گاته 15 هه‌زار و 184 كه‌س.
كورته‌ی ئه‌نجامی كۆتاییی كاندید بوون بۆ پۆستی "وه‌زیر" له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بوووه به‌م شێوه‌یه‌یه:
- له كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌رگای ئه‌لیكترۆنی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا داخرا.
- ژماره‌ی كاندیده‌كان گه‌یشتۆته "15184".
- كاندید بوووهكان به سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش كراون.
- ژماره‌ی ئه‌و كاندیدایانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه گه‌یشتۆته "1778" به ڕێژه‌ی 12% و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر "2200" به ڕێژه‌ی 14%.
- ڕێژه‌ی كاندیده ژنه‌كان 15% و پیاوان 85%.
- ڕێژه‌ی كاندیده سه‌ربه‌خۆكان گه‌یشتۆته 96%.
ڕێكاره‌كانی ئێستا و داهاتوو:
- ژماردن له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ته‌واو بوووه و ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاسایی و هونه‌رییان تێدا نه‌بوووه دوورخراونه‌ته‌وه له‌وانه: "ته‌مه‌ن، پسپۆری و...هتد".
- ڕێكاره یهكهمینیهكان به‌پێی پێوه‌ره‌كان گیراونه‌ته به‌ر و باشترین كاندید هه‌ڵبژێردراون كه ژماره‌یان "601" كاندیده.
- لیژنه‌ی شاره‌زاییان ده‌ستیان به لیكۆڵینه‌وه كردوووه له‌و "601" كاندیده بۆ دیاری كردنی باشترینیان له ڕێگه‌ی بانگ كردنیان بۆ چاوپێكه‌وتن.
- هه‌نگاوی داهاتوو ڕێكاری چاوپیكهوتنی راسته‌وخۆ ده‌گیرێته به‌ر له‌گه‌ڵ تیمێكی شاره‌زای پسپۆر و وردبینی له لێهاتووییان له‌وانه: "ڕاستی و دروستی بڕوانامه‌كانیان و...هتد".
- پاشان چاوپێكه‌وتنی كۆتایی به شێوه‌یێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باشترینه‌كان و سهركهوتوووهكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌بێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران