کوژران و بریندار بوونی 6 هێزی عێراقی بە هۆی هێرشی داعشەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ئه‌نجامی دوو ھێرشی چه‌كداری له پارێزگای ئه‌نبار و شاری به‌سره دوو سه‌رباز و دوو چه‌كداری حه‌شدی ھۆزه‌كان له‌گه‌ڵ دوو مه‌ده‌نی كوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ملازم عیماد عاموری ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاندووه، ژماره‌یێک تیرۆریستی داعش ھێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ھێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی ھۆزه‌كان له قه‌زای ھیت خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
به وته‌ی ملازم عیماد عاموری دوو سه‌رباز له‌گه‌ڵ دوو چه‌كداری حه‌شدی ھۆزه‌كان له ئاكامی ئه‌و ھێرشه‌دا، كوژراون و چه‌كدارێكی دیكه‌ی حه‌شدی ھۆزه‌كانیش برینداربوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران