به‌رهه‌م ساڵح و خزه‌یه‌ر خوزاعی کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 6ی تشرینی یه‌که‌می 2018 د. به‌رهه‌م سه‌رۆک کۆمارى عێراق له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی کرد له دکتۆر خزه‌یه‌ر خوزاعی جێگری پێشووتری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دوعاتولئیسلام- ڕێکخستنی عێراق.
له دیدارێكدا خوزاعی پیرۆزباییی گه‌رمی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار و داوای سه‌رکه‌وتنی بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح کرد له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیدا.
هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ تاوتوێ کرا و ته‌ئکیدیش کرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی پێکهێنانی حکوومه‌تێک که خواسته‌کانی گه‌لی عێراق به‌دی بێنێت.
سه‌رۆک کۆمار ستایش و سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕی بۆ دکتۆر خوزاعی له به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی و هه‌ڵوێستی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌موو ڕۆڵه‌کانی عێراق و په‌رۆشی له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوان هه‌موو پێکهاته‌کاندا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران