به‌رهه‌م ساڵح و سه‌لیم جبووری کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 6ی تشرینی یه‌که‌می 2018 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی كرد له د. سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆک كۆمارى عێراق په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پاراستنی پره‌نسیپی ده‌ستاوده‌ست كردنی به ئاشتیی ده‌سه‌ڵاتی به‌رز نرخاند و ستایشی هه‌وڵه‌كانی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشی كرد له به‌هێز كردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و پارێزگاری كردن له ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسیی، سه‌رباری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی و چاودێری كردنی كاره‌كانی حكوومه‌ت.
سه‌لیم جبوورییش لای خۆیه‌وه پیرۆزبایی خۆی نوێ كرده‌وه بۆ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح به بۆنه‌ی به فه‌رمى ده‌ستبه‌كاربوونی له ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له ڕوانینهكانیدا بۆ به‌هێزكردنی یه‌كێتیی عێراقییه‌كان و پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانیان.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران