عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی كاندیدای وه‌زاره‌ته‌كانی وه‌رگرت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، په‌رله‌مانتارێک ئاشكرای ده‌كات كه هێزه سیاسییه‌كان ناوی كاندیداکانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وهزارهتییهكان داوه‌ته سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس یابر په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی بینا ڕوونی كرده‌وه كه هێزه سیاسییه‌کان ناوی کاندیداکانیان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زاره‌تییه‌کان ڕدادهستی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو کردوووه و زۆرینه‌ی كاندیداکان كه‌سانی سه‌ربه‌خۆن و خاوه‌ن توانست و ناوبانگی پاكن.
ناوبراو گوتیشی: پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له ماوه‌یێكی كورتدا یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران