نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی له سه‌رکۆماری نوێی عێراق ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان پیرۆزبایی له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆكی كۆماری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه و داواش ده‌كات په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) ده‌شڵێت: هه‌موو به‌شه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی كاركردنن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێ بۆ زامن كردن و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور بۆ به‌هێزتركردنی عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێكی یه‌كپارچه و فیدڕاڵی و دیموكراسی و بۆ پشتگیری كردنیشی له چاكسازی دوای جه‌نگ و دووباره بنیاتنانه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه‌ی وڵاته‌كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراق.
یان كوبیش ده‌ستخۆشی له كاندیداکان ده‌كات بۆ هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتیان له كاتی ڕكابه‌ری كردن بۆ ئه‌م پۆسته و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌رز ده‌نرخێنێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریدا.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان داوا له سه‌ركرده ده‌ستوورییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات كه پرۆسه‌كه خێرا بكه‌ن، به هه‌مان گڕوتین و پابه‌ندبوون به ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستوورییه‌وه، له پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆک وه‌زیران و دواتریش به پێكهێنانی حكوومه‌تی چاكساز و نامه‌زهه‌بی و نیشتیمانی كه به‌ند بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شێتی و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێكهاته و گرووپه جیاوازه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاووڵاتی بوون و یه‌كسانی له ماف و به‌رپرسیارێتی و ده‌رفه‌تدا. ئه‌م جۆره حكوومه‌ته ده‌توانێت وڵاته‌كه یه‌كبخاته‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چاكسازیی ڕیشه‌یی له بواری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه دڵنیایی بدات به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و په‌ره‌پێدانی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری و فه‌راهه‌م كردنی خزمه‌تگوزاری و داهاتوویێكی شكۆمه‌ندانه بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و حكوومه‌ته ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی و بهرژهوهندییی وڵاته‌كه بپارێزێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانی و پشتگیریكارانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌شی بپارێزێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران