عه‌بادی داوای لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌كانی تیرۆر ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29ی ئهیلوول نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی ھه‌واڵگری ڕاسپاردوووه كه له ماوه‌ی ٤٨ سه‌عاتدا ڕێوشوێنی به‌په‌له و خێرا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی تیرۆركردن و ڕفاندن بگرنه‌به‌ر.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتوووه: سه‌رجه‌م ئه‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن به شێوه‌یێكی پلان بۆداڕێژراون و لایه‌نی ڕێكخراو له پشت ئه‌و جۆره پلانانه‌وه كار ده‌كه‌ن كه ئامانجیان تێكدانی ئارامی و ئاسایشی عێراقه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رخستنی وه‌ک حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له كاتێكدایه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كچه مۆدێلی عه‌ره‌ب تارا فارس به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌وه تیرۆر كرا و مانگی ڕابردووش دوو پسپۆری جوانكاری له دوو حاڵه‌تی گوماناویدا كۆتایی به ژیانیان هێنرا و تا ئێستاش هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه ڕووبه‌ڕووی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران