میدیاکانی عێراق باس لە پشتگیریی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە سەرۆک وەزیریی عادل عەبدولمەهدی دەکەن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی کوردیی SNN لە زاری میدیاکانی عێراقەوە ڕایگەیاند ئایەتۆڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پشتگیریی لە عادل عه‌بدولمه‌هدی دەکات كه پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق وه‌ر بگرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات كه ڕاده‌سپێرێت به‌پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وكابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ساڵی 1942دا له ناوچه‌ی به‌تاوین له شاری به‌غدا دایک بووه و پێشتر پۆستی جێگری سه‌رۆک كۆماری وه‌رگرتووه و یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆرشی ئیسلامی له عێراق و له ساڵی 2014دا پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له كابینه‌كه‌ی عه‌بادی پێسێردراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران