ئەگەر میللەتێک سەر بۆ هێزە پاوانخوازەکان دانەنەوێنێت، مەجبوور دەبن لە هەڵویستی خۆیان پاشگەز ببنەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی بەیانیی ئەمڕۆ لە شانزدەهەمین ڕێوڕەسمی هاوبەشی تەحلیفی خوێندکارانی زانکۆی ئەفسەریی ئەرتەشی ئێران وتیان: کۆماری ئیسلامیی و گەلی ئێران بە خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەمریکا سەلماندیان ئەگەر میللەتێک بۆ هێزە پاوانخوازەکان سەر دانەنەوێنێت، مەجبوور دەبن لە هەڵویستی خۆیان پاشگەز ببنەوە.
ڕێبەری لەم ڕێوڕەسمەدا وتیشیان: گەنجانی بوێری ئەرتەش یەکێک لە بەشە گرینگ و هەستیارەکانی ئەم بەرپرسیارێتیەیان لە ئەستۆیە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشیان: گەلی ئێران ئاڵاهەڵگری جوامێری و دادپەروەریی جیهانن و هێزە سەربازییەکان کە بەرگری لە وا گەل و وڵاتێک دەکەن دەبێ بە فەخری گەورەی بزانن.
کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران بە زمانی کراوە و بێ شاردنەوە، خۆراگری خۆیان لە بەرانبەر ستەم و ئێستکبار جاڕ دەدەن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دوژمنی زاڵمانی جیهان لەگەڵ گەلی گەورەی ئێران.
ڕێبەری وتیشیان ئیستکباری جیهانی و لە سەروویانەوە ئەمریکای ستەمکار، بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەسراو بە ڕێکخستنی شەڕی ناوخۆیی، پەرەدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکان و شەڕی ناوچەیی دەبینن و بەداخەوە هەندێ وڵاتانی ناوچەیی یارمەتییان دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران