فه‌وجێكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له خورماتوووه‌وه ده‌برێته به‌غدا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌وجی 3ی فیرقه‌ی 14ی سوپای عێراق به چه‌كی قورسه‌وه گه‌یشتنه ناو قه‌زای خورماتوو و له نزیک بینای قائیمقامییه‌تی قه‌زاكه جێگیر كران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق که نه‌یویستوووه ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: جێگیربوونی هێزه‌كه‌ی سوپای عێراق له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بوووه چوونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و ئه‌منییه‌تی شاری به‌غدا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه هه‌ر بۆیه فه‌وجێک له هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له قه‌زای خورماتوووه‌وه كشاندۆته‌وه به‌ڵام سێ فه‌وجی دیكه‌ی ئه‌و هێزه له قه‌زاكه‌دا ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ڕاشی‌گه‌یاند: ژماره‌یێک فه‌وجی دژه‌تیرۆری عێراقی و هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه جگه له به‌سڕه كشاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و له شوێنی جیاجیای پایته‌ختدا جێگیر كراون.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران