حکوومەتی عێراق مۆڵەتی داوە بۆ دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر پێدانی مۆڵەتی دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشان داوە بە پێدانی مۆڵەت بۆ دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا لە نووسراوەیێکدا کە ئەنجومەنی وەزیران بڵاوی کردۆتەوە پشتی بەستووە بە مادەی ٤ی بڕگەی ١ی یاسای فێرکردنی خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە ٢٥ی ساڵی ٢٠١٦، بەو مەرجەی بە یاداشتێک لە فەرمانگەی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران تۆمار بکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا زانکۆی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک هەیە و ساڵانە سەدان خوێندکار لە بوارە جیاجیاکانی خوێندن وەردەگرێت.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران