خبر 2018-09-05 09:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری ناوخۆی ئێران گەیشتە عێراق

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری ناوخۆی ئێران بەمەبەستی ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكگەیشتنی تایبەت بە زیارەتكارانی شیعە گەیشتە عێراق.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی كردەوە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران بەسەرۆكایەتیی وەفدێكی باڵای سیاسی و ئەمنی گەیشتە بەغدا و قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لە فڕۆكەخانە پێشوازی لێكرد.

بڕیارە وەزیرانی ناوخۆی عێراق و ئێران یاداشتێكی لێكگەیشتن سەبارەت بە رێكخستنی سەردانی زیارەتكارانی ئێران بۆ شوێنە ئاینییەكان ئیمزا بكەن، بەتایبەتیش لە رۆژانی تایبەت بە یادی چلەی ئیمام حسێندا.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ساڵانە زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتكاری ئێران سەردانی شوێنە ئاینییەكانی عێراق دەكەن كە زۆربەیان لە یادی چلەی ئیمام حسێندا سەردان دەكەن.

هاوكات ساڵانە نزیكەی دوو ملیۆن كەسیش لە عێراقەوە سەردانی ئێران دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.