خبر 2018-09-02 12:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕ لەنێوان هێزێکی عێراقی و یەبەشە ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شەنگال شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی عێراقی و یەبەشە دروست بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ، یەکینەکانی پاراستنی شنگال ویستیان بچنە ناو شنگال، لەو کاتەدا هێزێکی عێراقی داوی ناسنامە و دانانی چەکەکانیان لێکردن، بەڵام ڕەتیان کردەوە.

لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوو هێزەکەدا ڕوویدا بەبێ ئەوەی هیچ کوژراو و بریندارێکی لێبکەوێتەوە.

دوای کۆنترۆڵ کردنی شنگال لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن داعشەوە، چەندین هێز لە شنگال دروست بوون و ناوبەناو ئاڵۆزی لەنێوان ئەو هێزانەدا دروست دەبێت.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.