پێناچێت یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی دوشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌رباز محه‌مه‌د روونی كرده‌وه، هه‌موو ئاماده‌كارییێک كراوه بۆ ئه‌نجام دانی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی ئه‌وتۆ نییه بۆ چۆنێتیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوو جێگره‌كه‌ی كه دواتر پاش چه‌ند رۆژێک ده‌بێ سه‌رۆک كۆماریش هه‌ڵببژێردرێت، له‌ڕووی واقیعه‌وه هیچ لایه‌نێک كاندیدی ئاماده نییه.
ناوبراو وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌شبوونێكی به‌هێز هه‌یه له نێوان دوو به‌ره، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و دابه‌شبوونه‌ش له دابه‌شبوونی به‌ره‌ی شیعه‌وه سه‌ری گرتووه، هیچ ئاسۆیێكی ڕوون نییه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویێكی نزیكدا ئه‌و دابه‌شبوونه نه‌مێنێت. هه‌ركات به‌ره‌ی شیعه گه‌یشته رێكه‌وتن، ئه‌وكات پێده‌چێت دو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی تریش كه كورد و سوننه‌ن بێنه چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه پێویسته بۆ پێكهێنانی ده‌سه‌ڵات له عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران