موقته‌دا سه‌در: ناگه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م بۆ پشک پشکێنه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در و ئیئتیلافی سائیروون ده‌ڵێت: ناگه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م بۆ پشک پشکێنه و گه‌نده‌ڵی بۆیه ده‌بێت حکوومه‌تێکمان هه‌بێت که خاوه‌نی بڕیاری عێراقی بێت و خزمه‌تی هاووڵاتییان بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 1ی ئه‌یلوولی 2018 موقته‌دا سه‌در له توویتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "نامانه‌وێت جارێکی دیکه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ تایفه‌گه‌ری و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستینه‌وه".
ناوبراو نووسیویشیه‌تی: "ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون له گه‌نده‌ڵییه‌کاندا نایانکهینهوه به هاوبه‌ش و ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه گه‌ڕانه‌وه ئه‌وا له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دژیان ده‌وه‌ستینه‌وه و ده‌مانه‌وێت حکوومه‌تێکی عێراقی دروست بێت که خزمه‌ت به هاووڵاتییان بکات له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته ته‌کنۆکراته سه‌ربه‌خۆکانه‌وه".
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران