مه‌رجی توركمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركووک
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌هدی بۆزوک ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی قه‌راری توركمانی و وته‌بێژی فه‌رمیی حزبه‌كه دەڵێت: "لاریمان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووک نیه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدراڵیدا بێت، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان له حكوومه‌تی عێراقه‌وه وه‌ربگرێت".
وته‌بێژی حزبی قه‌راری توركمانی ده‌شڵێت: "به‌وپێیه‌ی هێزه سه‌ربازییه كوردییه‌كان به‌شێكن له سیستمی به‌رگریی عێراق، بۆیه ده‌بێت ئه‌و هێزانه فه‌رمان له حكوومه‌تی فیدراڵی وه‌ربگرن، گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت، ئه‌وا ئێمه ڕه‌زامه‌ند نابین به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووک".
له‌پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، پێشمه‌رگه له كه‌ركووک و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی دیكه كشاوه‌ته‌وه، تا ئێستاش ئاینده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه ڕوون نییه، گه‌رچی چه‌ندین جار به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران