مەرجەعێکی ئایینی لە عێراق:
پێکهێنانی دەوڵەتێک لەسەر بنەمای ناحەق لە عێراق نامومکینە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد مەهدی خالسی مەرجەعی ئایینی عێراقی وێڕای پشتگیری کردنی لە ڕیفۆرمخوازانی عێراق ڕایگەیاند: پێکهێنانی دەوڵەتێک لەسەر بنەمای ناحەق لە وڵاتەکەماندا نامومکینە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەهدی خالسی لە وتاری ڕۆژی جێژنی قورباندا وتی: ئێمە ڕای خۆمان بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە ناڕەزایی پیشان دەدەن دەربڕیوە و ئەوەش ئەوەیە کە پاش ڕێکەوتنی هەمووان لەسەر هەڵبژاردنێک کە ساختەکاریی تێدا کراوە، پێکهێنانی دەوڵەتێک لەسەر بنەمای ناحەق لە عێراق نامومکینە.
ناوبراو ئەو پرسیارەی هێنایە ئاراوە کە سیاسەتوانانی عێراقی لەسەر چ بنەمایێک کۆ دەبنەوە و دەوڵەت پێکدێنن؟
سەرچاوە: هەواڵدەریی مەعلوومە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران