سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران: بەڵێن دەدەم سەقامگیری بگەڕێنمەوە بۆ کەرتی ئابووری
بەشی ئێران/ کوردی- عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە لێدوانێکدا سپاسی هەموو ئەو خاوەن بیرانەی کردووە کە یارمەتیدەری بوون بۆ ڕاوێژکردن و ڕایگەیاند: هەمووان دەزانن من لە چ دۆخێکدا سەرۆکایەتیی بانکی ناوەندیم قبووڵ کرد بەڵام بەوەشەوە هەموو توانای خۆم بەکاردەهێنم بۆ ئەوەی سەقامگیری و ئارامی بخەمەوە بازاڕی دراو و کەرتی ئابووری.
کوردپرێس:
عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر دۆخی نالەباری ئابووری و بازاڕی ئاڵۆزی دراو و سپاسی هەموو ئەو پسپۆڕ و کارناسانە کرد کە یارمەتیدەری بوون بۆ ڕاوێژپێکردن و خستە ڕووی دەرەچەی کارناسانە.
ناوبراو زیادی کرد: ستراتێژییەتی من وەکوو سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوەیە بە شەفافییەتەوە بەرپەرچی گەندەڵکاران بدەمەوە و بەرتیل و ئیمتیازگرتن نەهێڵم و ڕووناکی بخەمە کەرتی دراو.
ناسر هیممەتی داوای لە گەلی ئێرانیش کرد یارمەتیدەری بن بۆ چارە کردنی ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا لە بازاڕی دراودا دەبینرێت و بە مەبەستی بووژاندنەوەی بایەخی دراوی تمەن پاڵپشتی دەوڵەت بن.
بۆچوونی بەکارهێنەران